جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: کڕیاری نوێمان بۆ نه‌وتی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ کڕیارانی کۆنیش سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی نوێی هاوکارین.
ئێسحاق جه‌هانگیری به ئاماژه به گه‌مارۆ تاکلایانه‌کانی ئه‌مریکا وتی: ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له کڕیارانی نه‌وتی ئێران ته‌نانه‌ت پێش هاتنی واده‌ی 4 ی نۆڤمبێر و ده‌سپێکی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا کڕینی نه‌وتی ئێمه‌یان ڕاگرتووه به‌ڵام کڕیاری نوێمان بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌که‌مان دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: له لایه‌کی دیکه‌وه له گه‌ڵ کڕیارانی کۆنی نه‌وتی ئێران سه‌رقاڵی دانوستان و وتووێژین تا بگه‌ینه میکانیزمی نوێ بۆ هاوکاری له هه‌لومه‌رجی گه‌مارۆکان.
جێگری سه‌رۆکی کۆماری ئێران وتی: ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێت بزانن که ئه‌و وڵاته‌ی که گه‌مارۆ ده‌درێت، ده‌توانێت به ڕێگای دیکه ئه‌و سیاسه‌تانه لاواز بکات.
جه‌هانگیری به ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانی نه‌وت وتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له سه‌پاندنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئێران بووه، تره‌مپ وا بیر ده‌کاته‌وه که سه‌عوودیا و هه‌ندێک لایه‌نی دیکه به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌وتی ئێران ده‌توانن ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا به واده‌ی گه‌مارۆکانیش نه‌گه‌یشتین که‌چی نه‌وتی ئێران گه‌یشته سه‌رووی 80 دۆلار، واته ئه‌گه‌ر نیوه‌ی هه‌نارده‌ی ڕابردووشمان هه‌بێت به‌و ڕێژه‌یه داهاتمان ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا بۆ به خاڵی سفر گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران وتی: ئه‌وان له‌م سیاسه‌ته‌یاندا سه‌رکه‌وتوو نابن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌که‌وه.
ئێسحاق جه‌هانگیری ئامانجه‌کانی ئه‌مریکای له شه‌ڕی ئابوری له دژی ئێران ڕوونکرده‌وه و وتی: دوژمن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که سه‌رچاوه‌کانی داهاتی ئێران ڕابگرێت، ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی داهاته‌کانی ئێران نه‌بێت یان ته‌نانه‌ت له ناو ببرێت، ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که به‌م دوو ڕێگایه له گه‌یشتنی پێداویستییه‌کانی وه‌ک ده‌رمان یان ماده سه‌ره‌تاییه‌کانی کارگه و یه‌که وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان بۆ ئێران ڕێگری بکه‌ن.